پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیروپشکی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌ر ڕاکێشرا و دوویاری ئاگرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاش سەرکەوتنی یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپوڵ و تۆتنهام و ئارسناڵ بۆ قۆناغی پێشکۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان ،یه‌كێتی یانەکانی ئینگلتەرا تیروپشکی ئەو قۆناغەی ئەنجامدا.
لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا یانەی لێڤەرپوڵ پاش ئەوەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان یانەی لیستەر سیتی تێپەڕاند، لەو قۆناغەدا بەرامبەر ئارسناڵ یاری دەکات و یانەی تۆتنهامیش ڕووبەڕووی چێڵسی بە سەرکردایەتی تۆخێل دەبێتەوە.
یارییەکانی چوون لە سێ و چواری کانوونی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و 11 و 12ی هەمان مانگیش یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجامدەدرێت یاری کۆتایی جامەکەش لە 27ی مانگی شوباتی داهاتوو لە یاریگای ویمبڵی دەبێت.