‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌ڕێی تاڵی قژه‌وه‌ ده‌كرێت بزانرێت مرۆڤ چه‌ند توشی دڵه‌ڕاوكێ بووه‌




ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ڕاهێنانی مێشك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ده‌دات له‌تاڵه‌كانی قژدا، به‌و پێیه‌ی‌ ئێستا ده‌كرێت له‌ڕێی زانینی ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌تاڵه‌ موه‌كان ڕێژه‌ی‌ خه‌مباری و بێزاری و ماندوێتی مرۆڤ بزانرێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پپسۆڕ له‌ په‌یمانگای" ماكس بلانك" تایبه‌ت به‌ زانستی هه‌ستپێكردن ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ ڕاهێنانی مێشك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نیشانه‌كانی ماندوێتی ده‌دات له‌سه‌ر له‌ش.

توێژه‌ر" تكنیكر كرانكینكاس" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات %23 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژین گرفتی ماندوێتیان هه‌یه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و خه‌مۆكی زۆر زیاد ده‌كات.

ده‌كرێت له‌ ئێستادا له‌ڕێی پێوانی ئاستی هۆرمۆنی" كۆرتیزۆل" ماندوێتی كه‌سه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بزانرێت چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ ته‌واو ماندوو و بێزار ده‌بێت ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌ له‌شیدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌ تاڵه‌مووه‌كانی سه‌ردا كۆده‌بێته‌وه‌ له‌كاتێكدا مانگانه‌ یه‌ك سانیتمه‌تر قژ درێژ ده‌بێته‌وه‌ و ڕاهێنانی ده‌رونی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ ده‌رونیه‌ی‌ مرۆڤ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.



PM:06:38:22/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌