تهندروستی -
نۆرە ڕۆماتیزم جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم، زۆرینەی جار زۆر درەنگ دەناسرێتەوە چونکە نەخۆشەکە بەردەوام ئازار و ڕەقبوونی جومگەکانی نیە بەڵکو تاو تاوە ماوەیەک باشە و ماوەیەکی تریش خراپە.
دکتۆر هێمن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم دهڵێت" لەوانەیە ئەوکاتانەی كهسی نهخۆش سەردانی پزیشک دەکات دەکرێت هیچ نیشانەیەکی وای نەبێت تاکو نەخۆشیەکەی پێ بناسرێتەوە، بەڵام ئەوکاتانەی ڕۆماتیزمەکەی هێرشی بۆدێنێت هەموو نیشانەکانی ڕۆماتیزمی تێدا دەردەکەوێت"
ئهم پزیشكه باس لهوه دهكات ئەوان وەکو پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم داوا لە نەخۆش دەکەن ئەوکاتە سەردان بکاتەوە کە نۆرەی ئازار و ڕەقبوونەکەی بۆ دەگەڕێتەوە و پشکنینی خوێن و تیشک دەکرێ یارمەتیدەر بن بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکە.