ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه خواردنی ماست له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێنیان ده‌دات.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له زانكۆی باشووری ئوستورالیا و زانكۆی" مین" ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه و له كۆمه‌ڵه‌ی (International Dairy Journal) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان هه‌وڵیانداوه بگه‌ن به ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی كاریگه‌ری خواردنی ماست له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن، چونكه گرفتی په‌ستانی خوێن هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
له ئێستادا زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س به‌ده‌ست گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن و یه‌كه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، باشتر وایه توشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌و هۆكارانه تاقیبكه‌نه‌وه كه یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێنیان ده‌دات.
یه‌كێك له لێكۆڵره‌وه‌كانی به‌شداربووی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه " ئه‌لیكسه‌ندرا واد" ده‌ڵێت" به‌رهه‌مه‌كانی شیر و به‌تایبه‌ت ماست یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم و هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌ستانی خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن"