‌باشترین تەمەن بۆ ڕاستکردنەوەی ددان و شەویلگەکان چ تەمەنێکە ؟



ته‌ندروستی‌ - 

زۆرجار گوێمان لێدەبێت لە دایک و باوکان کەوا چاوەڕێی ئەوە دەکەن منداڵەکانیان تەواوی ددانە شیریەکانیان بکەوێت ئینجا بیبەن بۆ لای پزیشکی ڕاستکردنەوەی ددان بۆ ڕاستکردنەوەی ددانی منداڵەکەیان، دکتۆر باهۆز پزیشکی پسپۆڕی ڕاستکردنەوەی ددان له‌م بابه‌ته‌دا باشترین ته‌مه‌ن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ددان و شه‌ویلگه‌ ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌  ده‌ڵێت" بەشێوەیەکی زانستی پێویستە هەموو منداڵێک لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە سەردانی پزیشکی پسۆڕی ڕاستکردنەوەی ددان بکەن، ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کەوا هەموو منداڵێک لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە پێویستی بە ڕاستکردنەوەی ددان هەیە، بەڵام لەو تەمەنەدا پزیشکی پسپۆڕ پشکنین بۆ دەم و ددانی منداڵەکە دەکات و ئەگەر هەر ناڕێکیەک لە ددان و شەویلگەی منداڵەکە هەبێت لەو تەمەنە دەستنیشان دەکرێت و زۆر بە ئاسانتر چارەسەر دەکرێت و دەتواندرێت ڕێگری بکرێت لە زیاتر بوونی حاڵەتەکە، بەتایبەت لە حاڵەتی ناڕێکی شەویلگەکان ئەگەر لە تەمەنی منداڵیەوە دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت ئەوا پێویستی بەوە نابێت لە داهاتوودا نەشتەرگەری بکات بۆ ڕاستکردنەوەی ددان و شەویلگەکانی، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە پشتگوێ خرا لەو تەمەنە ئەوا لەوانەیە لە داهاتوو ناتواندرێت تەنها بە ڕاستکردنەوەی ددان و دانانی تەلی ددان چارەسەر بکرێت و ناچار دەبین پەنا ببەینە بەر نەشتەرگەری گەورە بۆ ڕاستکردنەوەی ددان و شەویلگەکان. "

دكتۆر باهۆز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات پێویستە لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە هەموو منداڵێک پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی ڕاستکردنەوەی ددان بۆ ئەوەی ئەگەر هەر ناڕێکیەک هەبوو لە ددان و شەویلگەکانی لەو تەمەنەوە دەستنیشانی بکات و کاتی گونجاوی بۆ دیاری بکات بەپێی حاڵەتەکە بۆ دەستکردن بە چارەسەرکردن.


PM:02:56:17/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌