تهندروستی -
دڵهكوتێ واتا ھەست کردن بە لێدانەکانی دڵ یاخود دەرچوونی چەند لێدانێک لە ریتمی ئاسایی خۆی، ھەندێ جار لە مل و گەروو و سەر گەدە ھەستی پێ دەکرێت، دكتۆر ههرێم پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی زانیاری زیاتر لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو و هۆكارهكانی ئهم گرفته تهندروستییه ڕوون دهكاتهوه.
گرنگه ئهوهش بزانن لێدانی دڵ بۆ کەسی پێگەشتوو لە نێوان ٦٠ بۆ ٩٠ جارە لە خولەکێکدا .
ھۆکارەکانی بەسەر فەسلەجی و نەخۆشیدا دابەش دەبێت
ھۆکارەکانی :
1- کردنی ئیشێکی قورس یان وەرزشێکی زۆر .
2- خواردنەوەی زۆری کافاین
3- فشاری دەروونی و قەلەقی
4- مادەی نیکۆتنی ناو جگەرە
5- گۆڕانی ھۆرمۆنی وەک لە ماوەی دوو گیانیدا
6- کەمخوێنی یان کەمی ئاسن
7- تا یاخود لەرز و تا بەھەر ھۆکارێک بێت
8- بەکارھێنانی دەرمانی ڕەبوە و تەنگەنەفەسی و سایرۆکسینی زیاد و ھەندێ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن .
9- تێکچوونی کارەبایی دڵ
10- نەخۆشیەکانی زمانە (صمام) ی دڵ
11- بەکارھێنانی دەرمانی نایاسایی وەک کۆکاین و ئەمفیتامین و ئەلکھول
13- دابەزینی پەستانی خوێن و سست بوونی دڵ .
14- غودەی چالاک (پەریزادە ).
کەی پێوست بە ڕاوێژی پزیشک دەکات ؟
ئەگەر دڵە کوتێ کە زۆر درێژەی کێشاو کەسەکەی بێزار کرد یاخود یەکێک لەم نیشانانەی لەگەڵدا بوو :
1- ئازاری سەر سنگی لەگەڵ بێت
2- بەرچاو ڕەش بوون و سەرگێژ خواردن
3- بوورانەوەو لە ھۆش خۆ چوون
4- تەنگەنەفەسی و پشوو سواری
5- ئاڕەق کردنەوەی لە ڕادەبەدەر
6- بەردەوام لێدانی دڵ لەسەرو ١٠٠ بێت لە خولەکێکدا لەکاتی ئیستراحەتدا.
پشکنینی پێویست :
1- شیکاری خوێن بۆ دڵنیابوون لە کەمخوێنی و غودەی چالاک
2- ھێلکاری دڵ
3- ھێڵکاری ٢٤ کاتژمێری
4- ئیکۆی دڵ
5- ھەندێ جار وێنەی تیشکی ئێکسی سنگ و پشکنینی میز .
چارەسەر :
1- دیاری کردنی ھۆکاری دڵە کوتێ کەو پاشان چارەسەر کردنی .
2- دوور کەوتنەوە لە تەنگژە و فشارە دەروونیەکان .
3- وازھێنان یان کەمکردنەوەی خواردنەوەی چاو و قاوە.
4- وازھێنان لە جگەرە کێشان
5-ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ ئەگەر دڵە کوتێ کە بەھۆی دەرمانەوە بوو.
6-وەرزش کردن بە بەرنامە
7-خواردنی تەندروست
8- کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن و چەوریەکان
9- ھەندێ جار پێویست بە دەرمان دەکات لە شێوەی ھێورکەرەوەی مێشک و کەمکەرەوەی لێدانەکانی دڵ لە ژێر چاودێری پزیشکدا .