پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه 14 یانه تێیدا به‌شداره و دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كراون .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی باله‌ی چوار یانه به‌شداره و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه به هه‌مان شێوه چوار یانه ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵه‌كانی سێهه‌م و چواره‌م له سێ یانه پێك دێن .
ئه‌مه‌و یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش له هۆڵی منتدی صلاَحه‌دین كۆده‌بنه‌وه ، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م له هۆڵه‌كانی سه‌ناعه و جه‌یش به یه‌ك ده‌گه‌ن و دواجار و یانه به‌شداره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له هۆڵی مه‌دینه ، غاز جنوب و به‌حری یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :