پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی پێنج یاری یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو .
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به‌به‌شداری تیپی فوتساڵی كچانی یانزه یانه‌ی كوردستان وه‌رزێكی نوێی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكردوو تێیداو له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی دا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 5 / 12 / 2021 پێنج یاری ئه‌نجام دران و یانه‌ی چوار قوڕنه‌ی به‌شداری خوله‌كه چاوه‌ڕوان بوو .
له یارییه‌كانی خوله‌كه ئافره‌تانی دهۆك به 16 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سنوری برده‌وه و گاره‌ش به 14 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌ولێر توشی شكست هات .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و یاری نێوان كچانی یانه‌كانی ڕه‌واندووز و شێخان له نێو هۆڵی یانه‌ی ڕه‌واندووز ئه‌نجام درا و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان به 3-5 گۆڵ به كۆتاهات .
ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی هه‌فته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه :