خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ یاری‌ هه‌یه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق بڕیاری‌ دا خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌ست پێبكاته‌وه‌ .

لیژنه‌كه‌ بلاَوی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رواری‌ 9 و 10 ی‌ مانگی‌ 12 ی‌ 2021 یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شته‌می‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌رچی‌ له‌ خشته‌ی‌ دیاری‌ كراو بڕیاره‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆیدا و له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ شه‌رگات بكات .

یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یارییه‌كه‌ی‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 9 ی‌ 12 / 2021 و له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ هه‌مان ڕۆژدا چوار یاری‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت .

ته‌واوی‌ خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :


PM:07:48:05/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌