خونچه‌كانی‌ برایه‌تی‌ پاڵه‌وانی‌ عێراق بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ دوا یاری‌ خۆیدا و دوایی‌ ململانێیه‌كی‌ به‌هێزی‌ یاریزانانی‌ خونچه‌كانی‌ عێراق ، تیپی‌ خونچه‌كانی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ برایه‌تی‌ توانیان نازناوی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداده‌وه‌ به‌رنه‌وه‌ شاری‌ هه‌ولێر .

له‌ یاری‌ كۆتایی‌ دا یاریزانانی‌ برایه‌تی‌ دوایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ڕابردوویان دووباره‌ توانیان كۆتا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌وه‌ش نازناوی‌ خونچه‌كانی‌ عێراقیان به‌ده‌ست هێنا و جامی‌ یه‌كه‌میان به‌رز كرده‌وه‌ .


PM:07:48:04/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌