پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به نهێنی له‌گه‌ڵ كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
له‌و باره‌یه‌وه میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایان كردووه كه یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زۆر نزیکبوەتەوە لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئیدینسۆن کاڤانی و له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
لەوه‌ته‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گەڕاوەتەوە یانە ئینگلیزیەکە ڕۆڵی کاڤانی لە یانەکەدا کەمبووەتەوە و ئی‌ه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه
بەرشەلۆنە لەگەڵ برا و بریکاری کارەکانی کاڤانی ڕێککەوتنی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە وەرزی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بەخۆڕایی بیگوازێتەوە یانەکەی.