پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان ، فێرگه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ستافێكی به ئه‌زموون له ڕاهێنه‌ران مه‌شقه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ساتی دامه‌زرادنی تا ئه‌مڕۆ گرنگی به فێرگه و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یاریزانانی داوه و توانیویه‌تی له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندان پاڵه‌وان بگه‌یه‌نێته ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان .