پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی چوار یاری پێنجه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام دران و تێیداو یانه‌ی به‌حری به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه و هه‌روه‌ك شوڕته‌كانیش له نێو خاكی خۆیاندا توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی گرنگ له یانه‌ی قه‌ره‌قوش وه‌ربگرن .
ئه‌مه‌و سه‌ناعه توشی شكستێكی دیكه هات دوایی ئه‌وه‌ی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌سافی شیمال سێ خاڵی له‌ده‌ستدا ، دواجار حه‌دیسه به سێ گێم به‌رامبه‌ر به دوو گێم له مه‌دینه شهدای برده‌وه .