پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری خۆی له یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی دووكان كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2 ی 12 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 12 خاڵ زیاد كرد .
هه‌ر له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یانه‌ی به‌له‌د ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ی نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌یش و ئه‌و یانه‌یه به براوه‌ی یاریه‌كه هه‌ژمار كرا .
له دوا یاری دووه‌م كۆمه‌ڵه و پێنجه‌م ڕۆژدا ، یانه‌ی غاز به سێ گێمی بێ وه‌لاَم به‌ستاملی توشی شكست كرد .