پێشمه‌رگه سپۆرت -
عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جارێكی دیكه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه و خودی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ش نیگه‌ران ده‌كات .
یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بۆ ڕێزگرتن لە پیدرێ وەک باشترین یاریزانی لاو لە 2021 و پێش ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان لە دوا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئێوارە خوانێکی بۆ سەرجەم یاریزانەکانی لە یەکێک لە ڕێستورانتە کانی شاری بەرشلۆنە ڕیکخست.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژه به‌ووه ده‌كات سەرجەم بەرپرسان و ڕاهێنەرو یاریزانان لە پێش هەمووشیانەوە پیدرێ لە ڕێستورانتەکە ئامادەبوون و تەنانەت سێرجی کە پێکانی هەبووە و پیکێ و ئەگوێرۆ و ئەلڤێسیش لە وادەی خۆیدا چوونەتە ئێوارە خوانەکە به‌ڵام تاکە یاریزان کە دوای کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی ستافەکەی تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە شوێنەکە دیمبلی بووە ئەوەش سەرجەم یاریزانانی یانەکەی نیگەرانکردووە