پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی مه‌دینه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 30 هه‌زار هانده‌ر یاری كۆتایی جامی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و لوبنان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز و یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له كاتی یاسایی یارییه‌كه‌دا به بی‌ً گۆڵ دواجار لاوانی عێراق به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه .
ئه‌مه‌و له مه‌راسیمێكی جیاوازی وه‌رزشی دا جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه پێشكه‌ش به هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كرا‌و هه‌رچی میدالیای یه‌كه‌م بوو كرایه ملی یاریزانان و جامی دووه‌م و میدالیاكانی دووه‌میش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان بوو .