پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی له یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بۆوه ، یارییه‌كه له كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 1 ی 12 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان كۆنترۆڵی یاریگه بگرنه ده‌ست و به خاڵه‌كانی 25-13 / 25 - 14 / 25 - 16 براوه یوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به سێ سه‌ركه‌وتن له سێ یاری دا خاڵه‌كانی گه‌یانده 9 خاڵ .
هه‌ر له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و یه‌كه‌م قۆناغ دووكان به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له به‌له‌دی برده‌وه و به‌ستاملیش له‌به‌رامبه‌ر جه‌یش توشی شكست هات .