پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری دا له به‌رواری 10 ی 12 ی 2021 یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه پێگه‌یشتوان ده‌ست پێبكات .
یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر چوار ناوچه بكات ، ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی باكور یاری ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، قه‌ره‌قوش ، دووكان ) ده‌بێته‌وه و یارییه‌كانیشیان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بریتین له تیپی باله‌ی ( به‌له‌د ، حه‌بانیه ، مه‌سافی شیمال ، به‌ستاملی ) و یارییه‌كان له هۆڵی سه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی و له شارچكه‌ی دۆره ئه‌نجام ده‌درێن .
هه‌رچی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌مه له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( شوڕته ، سه‌ناعه و جه‌یش ) تێیدا به یه‌ك ده‌گه‌ن .
دواجار كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له شاری به‌سره یاریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( به‌حری ، غاز جنوب و مه‌دینه شهدا ) یاری تێدا ده‌كه‌ن .
جێگه‌ی باسه لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه ئه‌و خوله بۆ له دایك بوانی 2003 و 2004 به‌ره‌و ژوو بێت و خاوه‌ن نازناوی خوله‌كه‌ش 3 خاڵ ده‌خاته سه‌ر تیمی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی .