پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی عێراق له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كان ، تیمی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی و سه‌ره‌تا و له لایه‌ن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی و به‌رپرسانی وه‌رزشی پێشوازی كران و دواتر له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی میوانداری كران .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به گه‌رمی پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی كرد كه سه‌لماندیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له كۆی 15 هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كان ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی یارییه‌كه‌ن و جامی عێراق یان له پاڵه‌وانانی وه‌رزه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م تیمه به بێ ده‌نگی ڕشتن و به ده‌نگانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌وه گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی كران كه ئه‌وه‌ش دووباره جێگه‌ی دڵخۆشیمانه و هیوادارین هه‌مووان پاڵپشتبن بۆ ئه‌م گه‌نج و لاوانه .
ووتیشی ده‌بێت لێپرسراوانی ئه‌م شاره جوانه بزانن كه تیپێكی لاوهه‌یه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات و ئێوه‌ش ده‌بنه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، وه ده‌بێت یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق و لێپرسراوانی وه‌رزشی ئه‌م شاره پاڵپشتان بن و هاوكاریتان بكه‌ن تا به‌ره‌و پێشبچن .
موراد ووتیشی ئه‌م تیمه ده‌بێته نوێنه‌ری پێشكه‌وتوان چونكه له بناغه‌ی یارییه‌كه‌وه دروست بوون و پێگه‌یشتوون و گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ئاسته و دڵنیایشی دا كه ئه‌م گه‌نج و لاوانه ده‌بنه یاریزانی داهاتوو نه‌ك شاری سلێمانی بگره ولاَتی عێراقیش .
له كۆتایش جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووباره پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی كردوو به‌ڵێنی دا به پێی توانا هاوكاری به‌رده‌وامیان بكات .
دواتر بیلال مه‌ولود سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی كرد بۆ ئه‌و پێشوزاییه و هاوكارییه داراییه‌ی پێشكه‌شی كردن و هه‌روه‌ك ووتیشی ئێمه زۆر به بێنازی ڕۆشتین به‌لاَم زۆر به نازداری و به پیشتیوانی دایكان و باوكانی یاریزانه‌كان و خه‌مخۆرانمان وه‌ك به‌ڕێزتان و به‌ڕێز ئاوات شێخ جه‌ناب سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی سیروانی نوێ گه‌ڕاینه‌وه .
بیلال ووتیشی ئه‌مه مێژوویه‌كی دیكه‌یی وه‌رزشییه بۆ شاری سلێمانی و هیوایی خواست كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه و یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك ده‌ست بن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو تیپێكی به‌هێزبن و ڕكابه‌ری بكه‌ین له خولی عێراق چونكه به‌ڵێنمان پێدراوه كه به‌شداری له خولی نایابی عێراق بكه‌ین و ده‌بێت ڕۆح به‌به‌ری یاری باسكه له شاری سلێمانی بكرێته‌وه .
پاشان عه‌بدولاَ حه‌مه كه‌ریم جبَگری سه‌رۆكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ووتی ، هێز له یه‌ك بوندایه و توانیمان پێكه‌وه تیپێك دروست بكه‌ین كه ڕكابه‌ری به‌هێز بكات و نازناوی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیه ، توانیمان به‌شداری كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی عێراق بكه‌ین ، ووتیشی له ئاسته‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ین و پلانیشمان هه‌یه كه پێكه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌بێت بۆ یاری باسكه و لێره‌وه خاڵی ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانمان بێت له‌سه‌ر بڕۆژه‌یه‌كی جیاواز .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و یاریزانانه ده‌بێت كۆبكرێنه‌وه و تیمێكی به‌هێزیان لێ‌دروست بكرێت و خاوه‌ندارێتی تییه‌كان بكرێن كه خۆش به‌ختانه‌ش هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن یاری باسكه‌ن .