ته‌ندروستی -
دكتۆر پاڤل تیریخۆف پسپۆڕی خۆراكه باس له‌وه ده‌كات خواردنی شویت یارمه‌تی هاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات له ژه‌هر.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی " نۆفۆستی" ڕوسی باسی له‌وه كردوه شویت سوودی زۆری بۆ جه‌سته هه‌یه و ده‌شڵێت" شویت چه‌ندین جۆری ڤیتامین و بێتا كارۆتین و ترشی فۆلیك و پێكهاته‌ی دیكه‌ی به‌سوودی تیادایه"
خواردنی شویت ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می ڤیتامین و كانزاكان له له‌شدا و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كار له دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات و توانای به‌هێزكردنی دیواره‌كانی ملوله خوێنیه‌كانی هه‌یه و گه‌ده ئارام ده‌كاته‌وه.