پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی به پێكهاته‌یه‌كی تازه پێگه‌یشتوو به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان كردوو تێیداو دوایی ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری به شه‌ش سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك توانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی له دوا یاری خۆیداو له نێو هۆڵی جه‌ماهیر له شاری كه‌ربه‌لا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌غدادی پایته‌خت بۆوه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز توانیان به ئه‌نجامی 84 سكۆر له‌به‌رامبه‌ر 64 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و جامی یه‌كه‌می پاڵه وانێتییه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه .