پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ولاَتی قه‌ته‌ڕ یارییه‌كانی جامی عه‌ره‌ب به‌به‌شداری 16 هه‌ڵبژارده ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م یاری خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌به‌رامبه‌ر عومان یاری ده‌كات .
بڕیاره لە کاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30 تشرینی دووه‌می 2021 و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان بێتەوە ، یاریزانانی عێراق کە خاوەنی چوار نازناون پێشەنگی بەرزکردنەوەی جامەکەن و بۆ ئه‌م جامه‌ش دووباره ئاماده‌كاری یاریزانانی شێره‌كانی ڕافیده‌ین بۆ ئه‌و نازناوه‌یه .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا یاری ده‌كات و ڕووبه‌ڕووی قه‌ته‌ر و عومان و به‌حرێن ده‌بێته‌وه .