پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌له‌د بونه‌وه .
یارییه‌كه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو كوڕانی پێَشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و خاڵه‌كانیان بگه‌یه‌نه 6 خاڵ له دوو یاری دا .
ئه‌مه‌و له دوو یاری دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م غاز جنوب به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له دوكانی برده‌وه و حه‌بانیه‌ش به‌ستاملی توشی شكست كرد به هه‌مان ئه‌نجام .
له هه‌مان ڕۆژ و له شاری به‌غداد یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون .
به‌حری × مه‌سافی شیمال 3-0
سه‌ناعه × مه‌دینه شهدا 3-1
شوڕته × هه‌ولێر 3-2
قه‌ره‌قوش × حه‌دیسه 3-0