پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی توانیان له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌جه‌ف به‌رنه‌وه .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نییوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی جه‌ماهیر به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی دووباره توانیان سكۆر بشكێنن به تێپه‌ڕاندنی زۆرترین خاڵ و به ئه‌نجامی 92 سكۆر به‌رامبه‌ر به 73 سكۆر یارییه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا هێنا .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌بێته‌وه ، هه‌رچی بڕیاره ئه‌و یارییه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 تشرینی دووه‌می 2021 و له ژێر چاودێری پارێزگاری كه‌ربه‌لا و به ئاماده‌بوونی حسێن عه‌میدی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق به‌ڕێوه بچێت .