پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستیان ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌می 2021 هه‌ریه‌ك له ویسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه و ئاوات قادر پزیشكی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان و شالاَو عه‌بدول واحید ڕاگه‌یاندكاری تیپه‌كه سه‌ردانی هەریەک لە یاریزانان ( دژوار کاکە برا، جوتیار جەزا، ڕاوێژ عەتا و ئەحمەد وەهاب)یان کرد کە سەرجەمیان لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی توشبوونیان بە پێکان نەشتەرگەریان ئەنجامدابوو .
له‌و سه‌ردانانه‌دا ویسام محه‌مه‌د به ناوی یانه‌كه‌یان هیوای زوو چاک بوونەوە و تەندروستی باشی بۆ سەرجەم یاریزانان خواست و ڕایگه‌یاند كه یانەکەمان لە کاتە سەختەکاندا ئەندامان و یاریزانانیان لە یاد ناکات و هاوکار و پاڵپشتیان دەبێت .
ئه‌مه‌و یاریزانان سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕییان كرد كه هه‌میشه پاڵپشت بوون بۆ یاریزانان بێ جیاوازی و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه هه‌میشه پارێزگاری له ناوی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ یاریگه پاڵپشتی له یاریزانانی تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و یه‌ك ده‌ست هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن .