ماوه‌ی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ نیمار له‌ یاریگاكان دیاری‌ كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ماوه‌ی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ نیمار داسێلڤای‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ یاریگاكان ڕاگه‌یاند.

نیمار له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ر سانت ئیتیان دووچاری‌ پێكانێكی‌ قورس بوو.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ پاریسییه‌كه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ نیمار له‌ پاژنه‌ی‌ پێی چه‌پیدایه‌ .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ پاریسییه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ نیمار 6 بۆ 8 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان داده‌بڕێت.



PM:07:09:29/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌