پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق و له قۆناغی هه‌شتی ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی نینوێ بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی جه‌ماهیر له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو ، تێیداو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 73 سكۆر به‌رامبه‌ر 52 سكۆر له هه‌ڵبژارده‌ی نینوی یان برده‌وه و توانیان به بێ شكست خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتییه‌كه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان بیلال مه‌ولود خه‌سه‌ن سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌ڵبژارده‌كه‌مان توانیان مێژوویه‌كی پرسنگدار بۆخۆیان تۆمار بكه‌ن و له كۆی چوار یاری به چوار سه‌ركه‌وتن له پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده‌كان بن ، هه‌روه‌ك بیلال ئاماژه‌ی پێدا كه دوایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نینوێ بڕیاره له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌م و له یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتییه‌كه ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف ببنه‌وه و به بردنه‌وه‌شیان له‌و یاریه‌دا ڕاسته‌وخۆ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه یاری كۆتای پاڵه‌وانێتییه‌كه .
دواجار بیلال مه‌ولود سوپاسی تایبه‌تی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد كه وه‌ك هاندان و هاوكاری بۆ تیمه‌كه‌یان هاوكاری دارایی پێشكه‌ش كردن كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانینی ته‌واوی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یه كه یه‌كه‌م یانه‌ن له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی پاڵپشتی له وه‌رزشكاران و وه‌رزش ده‌كه‌ن و ووتیشی ده‌ستی هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ده‌گوشین بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌یان به تایبه‌ت به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه .