پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق و له شاری كه‌ربه‌لا و له نێو هۆڵی هندیه ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی سێهه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی ( 61 - 42 ) سكۆر له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی میسان یان برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی توانیان به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه له‌و قۆناغه‌دا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی موسل ده‌بنه‌وه و یاریه‌كه‌شیان له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی جه‌ماهیر به‌ڕێوه ده‌چێت .