پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری له‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی و سه‌ناعه ، یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( قه‌ره‌قوش ، مه‌دینه شهدا ، سه‌ناعه ، به‌حری ، حه‌دیسه ، هه‌ولێر ، مه‌سافی شیمال و شوڕته ) ده‌ستی پێكرد .
له ده‌ست پێكی یارییه‌كان دا تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌دینه شهدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی قه‌ره‌قوش بونه‌وه و تێیداو یانه‌ی مه‌دینه شهدا توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و به‌حری و سه‌ناعه یه‌كه‌م یاری خۆیان ئه‌نجام دا‌و به‌حری به‌سره به ئه‌نجامی 3-1 گێم توانی یه‌كه‌م سێ خاڵی قۆناغی یه‌كه‌م مسۆگه‌ر بكات .
هه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێر بوو به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی حه‌دیسه‌یان برده‌وه و دواجار و یانه‌كانی شوڕته و مه‌سافی به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز یانه‌ی شوڕته به ئه‌نجامی 3-1 گێم مه‌سافی توشی شكست كرد .