پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه حه‌وته‌م یاری خۆی له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ده‌بێته میوانی یانه‌ی بابل .
بڕیاره له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له سه‌ر یاریگه‌ی كفل ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی بابل ببێته‌وه .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ئه‌نجام دا و هه‌روه‌ك بڕیاره له كاتی دیاری كرا‌و بۆ یارییه‌كه‌ی ببێته میوانی ئه‌و یانه‌یه .
پێش ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆی 11 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقه .