لاوانی‌ عێراق هه‌نگاوێك له‌ یاری‌ كۆتای‌ دوركه‌وته‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ به‌سره‌ و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م و له‌ سێهه‌م یاری‌ خۆیدا ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یه‌مه‌ن بونه‌وه‌ و تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز كه‌ زیاتر له‌ 58 هه‌زار ئاماده‌ی‌ بوون یاریزانانی‌ لاوانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یه‌مه‌ن  توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق هه‌نگاوێك له‌ گه‌یشتن به‌ یاری‌ كۆتایی‌ جامه‌كه‌ دووركه‌وته‌وه‌ و ته‌نیا به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌توانێت بگاته‌ یاری‌ كۆتای‌ .

ڕیزبه‌ندی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م :


PM:11:05:26/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌