سلێمانی‌ له‌ خلیج العربی‌ برده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی‌ شه‌شه‌مدا ، تیپی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ خلیج العربی‌ كرد و تێیداو یانه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 27 - 20 گۆڵ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی‌ سلێمانی‌ توانی‌ به‌ كۆی‌ 13 خاڵ بگاته‌ پله‌ی‌ چواره‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ .

هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی‌ ته‌عاون له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ جه‌یش توشی‌ شكست هات و بلدیه‌ به‌سره‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا له‌ كوفه‌ی‌ برده‌وه‌ .

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كان :



PM:10:08:26/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌