پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بڕیاره له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 27 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵه‌كانی سه‌ناعه و شه‌عب ، یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ده‌ست پێبكات و تێیداو یانه‌كانی قه‌ره‌قوش و مه‌دینه شهدا له هۆڵی سه‌ناعه و حه‌دیسه و هه‌ولێر له هۆڵی شه‌عب ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ و كاتژمێر 4:00 هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی یانه‌كانی سه‌ناعه و به‌حری له هۆڵی سه‌ناعه و مه‌سافی شیمال و شوڕته له هۆڵی شه‌عب به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌روه‌ك له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 28 ی تشرینی دووه‌مه یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به میوانداری ئه‌و یانه‌یه ده‌ست پێده‌كات و تێیداو ته‌واوی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن .