پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ربه‌لا و له نێو هۆڵی هیدنیه ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی دیوانیه بوونه‌وه .
یارییه‌كه له سه‌ره‌تاوه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو یاریزانه لاوه‌كانی سلێمانی توانیان بالاَ ده‌ست بن دوایی ئه‌وه‌ى به ئه‌نجامی 75 - 65 سكۆر بردنهوهيان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆتاغی هه‌شتی مسۆگه‌ر كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یارییه‌كی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میسان ماوه .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :