ته‌ندروستی -
زۆرینه له ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێنماییه ڕاهاتوین كه ده‌ڵێت" پێویسته ڕۆژانه دووجار ددان بشۆردرێت و بۆ هه‌ر جارێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو خوله‌ك كات بده‌ین به ددانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنیان بكه‌ینه‌وه"
له‌ڕاستیدا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زانستی هه‌یه باس له‌وه ده‌كات خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ك به‌س نییه و باشتر وایه چوار بۆ پێنج خوله‌ك بخایه‌نێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا ڕۆژانه چه‌ندجار و بۆماوه‌ی چه‌ند ددانمان بشۆین به فڵچه بۆ ئه‌وه‌ی له كلۆربوونی ددان دووربین؟
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان باس له‌وه ده‌كه‌ت ماوه‌ی پێویست بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه كه‌وتۆته سه‌ر جۆری فڵچه‌كه و ئه‌گه‌ر ددان بۆ ماوه‌ی 4 خوله‌ك به فڵچه بشۆردرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری كلۆربوونی كه‌مه و ددان زۆر خاوێن ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ش زیاتر له دوو جار له ڕۆژێكدا ددان مه‌شۆ و زۆر به‌هێزه‌وه فڵچه به ددانتدا مه‌هێنه و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی فڵچه‌ی زبر و ڕه‌ق و هه‌ویری ددانی به‌هێز چونكه ئه‌مانه زیان به ددانت ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌و كاته‌ی ددانمان ده‌شۆین ئه‌وه میكرۆب و پاشماوه‌ی خۆراك له‌سه‌ر ڕوكاری ددان لێده‌كه‌ینه‌وه و له‌ناویاندا به‌كتریا و كه‌ڕوو و ڤایرۆسه‌كان هه‌یه و هه‌مویان ڕووكارێكیان به‌سه‌ر دداندا دروست كردوه.
خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی ددان به ته‌واوه‌تی و بۆ ماوه‌ی درێژ هۆكاره بۆ كلۆر بوونی ددان و زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به هه‌وكردنی پووك و ناخۆش بوونی بۆنی ده‌م .