پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
قۆناغه به‌هێزه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 15 یانه ده‌ست پێده‌كات و لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی ڕاگه‌یاند .
له خشته‌ی دیاری كرا‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( قه‌ره‌قوش ، مه‌دینه شهدا ، سه‌ناعه ، به‌حری ، حه‌دیسه ، هه‌ولێر ، مه‌سافی شیمال و شوڕته ) یاری ده‌كه‌ن و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانه ( پێشمه‌رگه ، بسطاملی ، حه‌بانیه ، به‌له‌د ، دووكان ، جه‌یش و غاز جنوب ) به یه‌ك ده‌گه‌ن .
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 27 ی مانگی 11 و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد ده‌ست پێده‌كات و له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی هه‌مان مانگ هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌كات .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :