پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2021 ی درێژه پێده‌دات و بۆ یه‌كه‌م جار جامی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 25 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی له شاری به‌غداد هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی غازی به‌سره‌و به‌حری هاوشاری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی عێراق به یه‌ك بگه‌ن .
ئه‌مه‌و ئه‌و یارییه ده‌بێته ده‌ست پێكی خولی عێراق بۆ ئاستی یانه نایابه‌كانی كوڕان و دواتر و له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 27 ی تشرینی دووه‌می 2021 یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و یارییه‌كانی له هه‌مان هۆڵ به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌رچی بڕیاره له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی تشرینی دووه‌م یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست پێبكات و تێیداو پێشمه‌رگه‌كان ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ نازناوی ئه‌م وه‌رزه .