پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌یه‌وێت به مه‌رج لوكا یۆڤیجی سڕبی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ئاشكرای كردووه كه پیپی مارۆتای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی هه‌وڵیداوه كه به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌درید ڕازی بكات به خواستن ده‌ستبه‌رداری تواناكانی لۆكا یۆڤیج ببن .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مه‌رجی ئینته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا یۆڤیج ئه‌وه‌یه كه ئینته‌ر ناتوانێت هه‌موو موچه‌ی یاریزانه‌كه دابین بكات ، ده‌بێت یانه‌ی شاهانه نیوه‌ی موچه‌كه‌ی بدات.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت ئینته‌ری ئاماده‌یه دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ به یه‌كجاری بیگوازێته‌وه.