پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له شه‌شه‌م یاری خۆیدا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداریان له یانه‌ی حسین كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2021 به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی گرنگیان مسۆگه‌ر كرد .
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا و له خوله‌كی 30 یاریزان شوان مه‌حمود توانی یه‌كه‌م گۆڵ بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌مدا و له درێژه‌ی چڕه هێرشه‌كانی هه‌ردوو تیم بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كتر تا خوله‌كه‌كانی كۆتایی ئه‌و گێمه یاریزانانی هیچ كام له یانه‌كان نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و تا خوله‌كی 89 یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئیبراهیم حه‌یده‌ر به شوتێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا توانی دووه‌م گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و دوایی ئه‌و گۆڵه و به دوو خوله‌ك دانا مسته‌فا سێهه‌م گۆڵی بۆ پێشمه‌رگه‌كان تۆمار كردوو ئه‌نجام به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم كۆتای هات .
به‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌فته‌كه كه‌ربه‌لا به 14 خاڵ یه‌كه‌م و ناسریه به 11 خاڵ دووه‌مه و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی ناسریه‌و به جیاوازی گۆڵ پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه .