پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م هاتنی كیلیان مباپێ بۆ ریاڵ مه‌درید ئه‌گه‌ر هاتوو ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه پاریسه‌كه وه‌ربگرێت.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی فه‌ڕه‌نسا وای لێك ده‌ده‌نه‌وه زیدان له پێناو ڕاهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان ، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ڕه‌تكردۆته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر زیدان ببێته ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادات مباپێ یانه‌كه جێبهێڵێت.
گرێبه‌ستی مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.