پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی گه‌شتێكی چه‌ند ڕۆژه ، به‌شاره ڕه‌سه‌نی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌كێك له یاریزانانی هێڵی ناوه‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له شاری سلێمانی یه .
ئه‌مه‌و له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌و یاریزانه سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا وێڕایی به‌خێر هێنانی یاریزانی ناوبراو له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه گرنگی به تیمی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی ده‌دات و له دروست بوونی یانه تا ئه‌مڕۆ توانیومانه قوتابخانه‌یه‌كی تۆپی پێ بنیاد بنێین كه چه‌ندان یاریزانی پێگه‌یاندووه و گه‌یاندوێتێ ڕیزه‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان .
هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان پێدا كه له سه‌رجه‌م ولاَتانی دنیا تۆپی پێ پێگه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه‌و بووكی سه‌رجه‌م یارییه‌كانه ، هه‌روه‌ك هیوایی خواست به‌شار و هاوڕێكانی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان .
پاشان ڕه‌سه‌نی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سوپاسی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌و هه‌روه‌ك سوپاسی كاپتن ویسامی كرد كه میوانداری كردووه و له گه‌شته‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی هاوكاری بووه .