پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ده‌یه‌وێت پێدری گۆنزالێسی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكاته گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی مێژووی یانه‌كه‌ی.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پێدری له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه یه‌ك ملیار یۆرۆیه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ینه‌ی بایرن میونخ ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی پێدری هه‌یه و ئاماده‌یه چوار هێنده‌ی ئه‌و موچه‌یه‌ی پێشكه‌ش بكات كه ئێستا له به‌رشه‌لۆنه پێی ده‌درێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه بایرن میونخ ئاماده‌یه گرێه‌ستێكی مێژووی پێشكه‌شی به‌رشه‌لۆنه بكات بۆ گواسستنه‌وه‌ی پێدری و ئه‌و یاریزلنه بكاته گرانترین یاریزانی مێژووی یانه‌كه.