پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام درا .
كۆبونه‌وه‌كه به‌به‌شداری نوێنه‌ری چوارده یانه‌ی ئه‌و سنوره كه بریتی بوون له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، حاجی ئاوا ، بازیان ، خه‌لاَت ، سه‌رچنار ، ئاشتی ، ده‌ربه‌ندیخان ، سیروانی نوێ ، بابان ، چه‌م چه‌ماڵ ، شێروانه ، دووكان ، چوارقوڕنه و ڕانیه ) به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌كانی به‌شداری دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ كران و له گروپی یه‌كه‌م یانه‌كانی (
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، حاجی ئاوا ، بازیان ، خه‌لاَت ، سه‌رچنار ، ئاشتی ، ده‌ربه‌ندیخان ) یاری ده‌كه‌ن و له گروپی دووه‌میش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( سیروانی نوێ ، بابان ، چه‌م چه‌ماڵ ، شێروانه ، دووكان ، چوارقوڕنه و ڕانیه ) به یه‌ك ده‌گه‌ن ، هه‌رچی بڕیاره یارییه‌كان به دوو قۆناغی چوون و هاتن به‌ڕێوه بچێت و له كۆتایی و له هه‌ركۆمه‌ڵه‌یه‌ك یانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری ده‌كرێن .
سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی خوله‌كه ڕێباز سدیق ڕاهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، خولی ئه‌م وه‌رزه جیاواز ده‌بێت و به شێوه‌ی كراوه‌یه هه‌ریانه‌یه‌ك ئاره‌زوو مه‌ندبێت ده‌توانێت به‌شداری بكات و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به تیمێكی به‌هێزه‌وه ده‌چینه‌وه نێو ئه‌و خوله و ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و بگه‌ینه یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو .
هه‌روه‌ك ڕێباز ئاماژه‌ی پێدا كه له‌م پالاَوتنه 12 یاری به شێوازی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خاوه‌ن زۆرترین براوه و زۆرترین خاڵ ده‌گاته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه و وه‌ك تیمی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان ئاماده‌كاریان كردووه .