پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره له ڕۆژانی 22 و 23 ی تشرینی دووه‌می 2021 یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه به‌ڕێوه بچێت .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی حسێن ده‌كات ، یارییه‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 23 ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت و لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقیش هه‌ریه‌ك له ( زانا عه‌بدولاَ - به ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست و ئه‌حمه‌د عه‌بدولاَی به یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م دیاری كردووه و هه‌روه‌ك ئومێد یه‌ڵماز و محمد عه‌بدول ڕه‌زاقی به یاریده‌ده‌رانی دووه‌م و ناوبژیوانی چواره‌م داناوه ) .
پێشمه‌رگه پێش به‌ڕێوه چوونی ئه‌و یارییه‌ی له پێنج یاری ڕابردووی خاوه‌ن دوو بردنه‌وه و دوو یه‌كسان بوون و یه‌ك شكسته و 8 خاڵی كۆكردۆته‌وه ، هه‌رچی یانه‌ی حسێنی میوانێتی به 4 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی گرتووه .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :