سۆڵشایەر لە ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد دوورخرایەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی مانچستەر یونایتد ئۆلی گۆنار سۆڵشایەر نەرویجی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئیداری یانەی مانچستەر یونایتد بە شێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند كە سۆڵشایەریان لە ڕاهێنەرایەتی یانەكە دوورخستۆتەوە.
لە بەیاننامەكەدا مانچستەر یونایتد ئاشكرای كردووە كە سۆڵشایەر بۆ هەمیشە وەكو كەسایەتیەكی گرنگی یانەكە دەمێنێتەوە و ئێمە زۆر نیگەرانین كە گەیشتینە ئەوەی بڕیاری دورخستنەوەی بدەین.

هەر لە بەیاننامەكەدا یانەی مانچستەریونایتد ئاشكرای كردووە كە سوپاسی هەموو ئەو كارانە دەكەین كە لە ماوەی ئەم سێ ساڵە سۆڵشایەر بۆ یانەكە ئەنجامیداوە و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتوویدا بۆ دەخوازین.

لە كۆتایشدا مانچستەر یونایتد دەڵێت بە شێوەیەكی كاتی مایكل كارێكی یاریدەدەری سۆڵشایەر و یاریزانی پێشووی یانەكە بۆتە ڕاهێنەر تا ئەو كاتەی ڕاهێنەرێكی نوێ دیاری دەكەین.



PM:06:50:21/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌