پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا به خواستن تواناكانی كریستینسنی به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی به ده‌ستبهێنێت.
هاوینی ڕابردوو ئه‌ندریاس كریستینسن نزیك بوو ڕووبكاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نه‌یتوانی ئه‌و به‌رگریكاره بگوازێته‌وه.
گرێبه‌ستی كریستینسن له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و ناشیه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی به‌رشه‌لۆنه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت له‌م زستانه‌دا به خواستن تواناكانی به ده‌ستبهێنن.