پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به ئاستی ناوبژیوانی یاری باسكه و دروست بوونی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ناوبژیوانان و له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی دا بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەهاوكاری یەكێتی تۆپی سەبەتەی عیراق لقی سلێمانی و بەسپۆنسەری بەشی وەرزشی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا خولی ناوبژیوانی یاری باسكه‌ی به‌ڕێوه برد .
خوله‌كه به‌به‌شداری 95 كه‌س بوو تێیداو وانه‌كان به شێوازی تیۆری و پراكتیكی و هه‌ردوو ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی (د. مەروان ماجد)و (ئارام سەمیر) وانه‌كانیان وته‌وه .
ئه‌مه‌و دوایی تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی به‌شدار و هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكانیان ، بڕوانامەی بەشداربوو بەخشرایە بەشداربووانی خولەكە.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه بیلال مه‌ولود حه‌سه‌ن سكرتێری یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیمان بوو به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و فێرخوازانه بوو كه به گڕو تینێكی زۆره‌وه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌شداریان له وانه‌كانی خوله‌كه كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریه‌كه له زۆرێك له یانه‌كان پشت گوێ خراوه به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه وه‌رزشكارێكی زۆر كه ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاد به‌شداریان له خوله‌كه كرد .
بیلال ووتیشی ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه هاوكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه و هیوایی خواست كه هه‌میشه پاڵپشتبن بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی یاری باسكه و داوای له یانه‌كان كرد كه گرنگی به یاری باسكه بده‌ن تا یارییه‌كه بۆ سه‌ره‌تایی سالاَنی نه‌وه‌ته‌كان بگێڕنه‌وه كه ئه‌و كات زۆرێك له یانه‌كان تیمی به‌هێزی باسكه‌یان هه‌بوو كه ململانێ‌یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌كرد .