‌بۆچی ددانی هه‌ندێك كه‌س زوو زوو كلس ده‌گرێت؟



ته‌ندروستی‌ - 

زۆر کەس ئەم پرسیارەی لە مێشکدایە و دەڵێت بەردەوام ددانم دەشۆم و زۆر گرینگیان پێدەدەم بەڵام سەرەرای ئەوەش رەنگیان زەردە یاخود کلس دەگرن، دكتۆره‌ تروسكه‌ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ددان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاری ڕه‌نگ بوونی ددانی هه‌ندێك كه‌س ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" سەرەتا دەبێ بزانیت زەردی و تاریکی رەنگی ددان زۆر کات بۆماوەییە و لە بنەرەتەوە وایە و بە شۆردن رەنگی ناگۆرێ و تەنھا چارەسەر ئەوەیە لەیزەری سپیکردنەوەی ددانی  بۆ بکەیت یاخود کیفی جوانکاری بۆ بکەیت، بەڵام زۆربەی حالەتەکانی گۆرانی رەنگی ددانەکان و زوو دروستبوونی کلس ھۆکاری دەرەکین و لە گرینگیپێنەدان و ئیھمالیەوە سەرچاوە دەگرن"
 
ھۆکارەکان چین؟
1- زۆر خواردنی جگەرە و چا و قاوە.
2- شۆردنی ددان بەشێوەیەکی ھەڵە.
زۆرکەس ده‌ڵێت ددانم ھەموو رۆژێک دووجار دەیشۆم، بەلام کە لێی دەپرسی چۆن دەیشۆی دەبینیت بە شێوەیەکی ھەڵە دەیشوات و زۆر بەپەلە پەل دەیکات و ددانەکان پاک ناکاتەوە بە تەواوی.

3-لیکی کەسەکەش دەور دەبینێ و ھەندێ کەس لیکی خەستە و یاخود لیکی کەمە و دەمی وشکە ئەم کەسانە زیاتر  ددانیان کلس دروست دەکات.

ھۆکارەکانی خەستی لیک
1- چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک: یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە تیشکییەکان کە بۆ توشبوانی شێرپەنجەی سەر و مل بەکاردێن خەستبوونەوەی لیکە.
2-وشکبوونەوە: یەکێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتییە لە خەستبوونەوەی لیک
3- گیران و تەسکبوونەوەی بۆری لیکە ڕژێنەکان.

3- کاریگەری لاوەکی دەرمان: ھەندێک جۆر دەرمان ھەیە دوای بەکارھێنانیان دەبنە ھۆی خەستبوونەوەی لیک.

4-تێکچوون و گرفتی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی وەرەم یاخود لەکاتی نەشتەرگەری.

چارەسەریی خەستی لیک
1-ڕۆژانە خواردنەوەی ١٠ کوپ ئاو
2-کەمتر خواردنی خۆراکە چڕەکان وەکو چەرەسات و خواردنی خۆراکە شێدارەکان
3-وازھێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان
ھەندێک جار گرفتی خەستی لیک بەو ڕێنماییەنەش چارەسەر نابێ بۆیە پزیشک دوای دەستنیشان کردنی ھۆکارەکە چارەسەری ترت بۆ دادەنێ وەک:
-چارەسەر کردنی گیرانی بۆری لیکەڕژێن بە نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەرد یان گرێ لە بۆری لیکە ڕژێنەکە
-بەکارھێنانی چەن جۆرێک دەرمان وەکو(پایلۆکارپین یاخود سەڵاجین،سێڤیمێڵین) بۆ شلکردنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی لیک.
-گۆڕینی ئەو دەرمانەی کە بوەتە ھۆی خەستبوونەوەی لیک بۆ جۆرێکی تر لەلایەن پزیشکەوە.



PM:08:00:19/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌