پێَشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی یانه‌كانی عێراق درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و دوو یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یه‌كه‌م یاری تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌سافی بێت و تێدا و له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 19 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌یاندا له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه یاری نێوان هه‌ردوو تیمی باله‌ی یانه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 20 ی تشرینی دووه‌م و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .
بڕیاره له به‌رواری 28 ی تشرینی دووه‌می 2021 یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و شاری سلێمانی و هۆڵی یانه‌ی پێَشمه‌رگه میوانداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌كات .