له‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ یانه‌ به‌شداره‌ - پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یاری‌ ده‌كات

فۆتۆ : تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

بە ئامادەبوونی سەرۆك‌ و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی‌ و لە نێو باره‌گه‌ی‌ نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان تیروپشكی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەكانی سلێمانی‌ و دەوروبەری ڕاكێشرا.
 
خوله‌كه‌ به‌به‌شداری‌ ده‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ده‌بێت و یه‌كێتیی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ر ده‌ یانه‌ی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ی‌ دابه‌شی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ كردوو له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یانه‌كانی‌ ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، ئاشتی‌ ، ده‌ربه‌ندیخان ، پیره‌مه‌گرون و بازیان ) یاری‌ ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌میش بریتی‌ ده‌بن له‌ یانه‌كانی‌ ( سیروان ، بابان ، چوار قوڕنه‌ ، شێروانه‌ و چه‌م چه‌ماڵ ) .

هه‌روه‌ك له‌ كۆبونه‌وه‌ هونه‌رییه‌كه‌دا نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕاسپێردرا به‌ پێشكه‌ش كردنی‌ كشوفاتی‌ یاریزانانیان تا به‌رواری‌ 15 ی‌ 12 ی‌ مانگی‌ داهاتوو هه‌رچی‌ ئاماده‌كردنی‌ گۆڕپانی‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌كان له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ بانگێشت كردنی‌ یاریزانی‌ ده‌ره‌كی‌ بڕیار درا كه‌ هه‌ر یاریزانێك به‌ ڕه‌گه‌ز ( عه‌ره‌ب ، سوری‌ ، ئێرانی‌ و توركی‌ ) بێت ده‌بێت دانیشتووی‌ ئه‌و شاره‌ بێت كه‌ یانه‌كه‌ ناو ناوبانگی‌ هه‌ڵگرتووه‌ .

له‌ كۆتایش تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ڕاكێشراو بڕیار درا كه‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م هه‌فته‌ی‌ خوله‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ 1 ی‌ 1 ی‌ 2022 به‌ڕێوه‌ بچێت و تێیدا پیره‌مه‌گروون و ئاشتی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یاری‌ ده‌كه‌ن و له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و بازیان چاوه‌ڕوان ده‌بێت .

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌میش چوار قوڕنه‌ و سیروان یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بابان و شێروانه‌ش دووه‌م یاری‌ ده‌كه‌ن ، هه‌رچی‌ چه‌م چه‌ماڵ ده‌بێت یاری‌ ناكات و چاوه‌ڕوانه‌ .




PM:03:41:18/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌